کوردی سۆرانی

//کوردی سۆرانی
کوردی سۆرانی 2017-08-22T12:12:52+00:00

Utsidan av Frilagret

ئەمباری ئازاد(فری لاگرێت) چییە؟

ئەمباری ئازاد خانەیەکی هونەرییە لە ناوجەرگەی شاری یۆتۆبۆری. لە ئەمباری ئازاد دەتوانیت بە پێشنیار و بیرۆکەی چالاکی سەردانمان بکەن. ئێمە بە دابین کردنی جێگە و هاوکاری پیشەیی هاوکاریتان دەکەین. گەر تەمەنت لەنێوان ١٣ـ٣٠ ساڵە و ئارەزوو دەکەیت کە چالاکییەک بەئەنجام بگەیەنیت لە ئەمباری ئازاد، هیچ دوو دڵ مەبە لە پەیوەندیکردن پێمانەوە، بەهەموو توانایەکمان هەوڵ ئەدەین کە کارەکەت بەئەنجام بگەیەنین.

ئەو چالاکییانەی کە لە ئەمباری ئازاد بەئەنجام دەگەیەنرێت، بۆ نمونە کۆنسێرت، پێشانگا، (ئوریگامی) شت دروستکردن بەکاغەز، وەرکشۆپ، نمایشی پۆشاک و مۆدە و هتد. بە بیرۆکەکانتانەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن بەم ئیمەیلەی خوارەوە
frilagret@kultur.goteborg.se